فهرمانگهی میدیا و زانیاری: ئیدانهی رووماڵی دڵڕهقانهی ههندێك كهناڵ دهكهین
K24 – ههولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له بارهی رووداوی خۆسووتاندنی گهنجێكی خۆرههڵاتی كوردستان و رووماڵی ژمارهیهك كهناڵی میدیایی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
له راگهیهندراوهكهدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە رەوشتی کاری رۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و رێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ رەقانە رووماڵی ئەم رووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری رۆژنامەوانی.
پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر رووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر.
بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا.
لە کاتێکدا دڵگرانی خۆمان لەم رووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە رەوشتی کاری رۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و رێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵڕەقانە رووماڵی ئەم رووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری رۆژنامەوانی.
دەبێت لایەنی پەیوەندیدار رێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
18ی ئایاری 2021