دوو کەس بە تۆمەتی تیرۆر لە بەغدا دەستگیرکران

بکوژێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
وێنەی ئەو دوو تۆمەتبارەی لە بەغدا دەستگیر کراون
وێنەی ئەو دوو تۆمەتبارەی لە بەغدا دەستگیر کراون

K24 - هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، هێزێکی لیوای پێنج، فیرقەی دووی پۆلیسی فیدڕاڵی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی هەواڵگری لیوا، توانییان دوو داواکراو، بە ماددەی تیرۆر لە ناوچەی غەزالیە لە رۆژئاوای بەغدا دەستگیر بکەن.

هاوکات لە زیقاریش، بکوژێکی ترسناک دەستگیرکرا، کە چەندین تاوانی کوشتن و لاقەکردنی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی لێدوانێکی کازم سەلمان، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق، لە کۆتایی مانگی نیسانەوە تا ئێستا زیاتر لە 50 حاڵەتی سووتانی گەنم و جۆ تۆمارکراوە، زۆرینەیان بە دەستی ئەنقەست بووە.