لوبنانیش په‌لكێشی ناو شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كرا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له شاره‌دێی "سه‌دیقه‌ین" له باشووری لونانه‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی عه‌كای ناو خاكی ئیسرائیل كرد.
هه‌روه‌ك كه‌ناڵی "جه‌دید"ی لوبنانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت كه ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌و شاره‌دێیه‌وه به ئاراسته‌ی ئیسرائیل هه‌ڵده‌درێن.
هاوكات كه‌ناڵی "روسیا الیوم" بڵاویكرده‌وه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه، سوپای ئیسرائیلیش ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی شوێنی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه له باشووری لوبنان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به چڕی له ئاسمانی باشووری لوبنان ده‌خولێنه‌وه.
لای خۆشیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، "4 مووشه‌ك له‌ناو خاكی لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی عه‌كا و حه‌یفا كراون و پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌یان هه‌ر له‌ناو خاكی لوبنان كه‌وتبنه خواره‌وه".
دووپاتیشی كرده‌وه، چه‌ند پێگه‌یه‌كیان له‌ناو خاكی لوبنان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیل ململانێیه‌كی مێژووییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه و تا ئێستا چه‌ند رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی وێرانكار له نێوانیان روویداوه، له‌وانه‌ش جه‌نگی ساڵی 1982، كاتێك خاكی لوبنان بوو به كوشتارگه‌یه‌ك له نێوان رێكخراوی ئازادی فه‌له‌ستین و سووریا و ئیسرائیل. دواتریش شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان له ساڵی 2006، كه له 12ی ته‌مموزری ئه‌و ساڵه‌دا، له نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل روویدا و بۆماوه‌ی 34 رۆژ به‌رده‌وام بوو و تێیدا 43 هاووڵاتی مه‌ده‌نی 121 و سه‌ربازی ئیسرائیلی و 530 چه‌كداری حزبوڵڵا له‌و جه‌نگه‌دا كوژران.
ماوه‌ی زیاتر له 10 رۆژه گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و تا ئیستا له شه‌ڕ و مووشه‌كبارانه‌كاندا به ده‌یان كه‌س كوژراون و به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه.
بالفيديو ـ اطلاق عدد من الصواريخ من بلدة صديقين #جنوب_لبنان باتجاه الأراضي الفلسطينية المحتلةhttps://t.co/ErgTYqUmNk pic.twitter.com/LzJj0GhSio
— قنـــاة الجـــديـــد (@ALJADEEDNEWS) May 19, 2021
H.B