پاسداران: دژی ئیسرائیل پشتیوانی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا حوسێن سه‌لامی، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی شه‌ڕی فه‌له‌ستین له دژی ئیسرائیل ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م گردبوونه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین و ئیدانه‌كردنی ئیسرائیل له تاران، سه‌لامی گوتی: فه‌له‌ستینییه‌كان داستانێكی نوێیان تۆمار كردووه.
گوتیشی: ئێستا فه‌له‌ستینییه‌كان مووشه‌كبارانی ته‌لئه‌بیب ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پشتیوانیان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: چیدیكه هیچ شوێنێكی سه‌لامه‌ت بۆ هیچ زایۆنییه‌ك له فه‌له‌ستینی داگیركراودا نه‌ماوه‌ته‌وه.
روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئیسرائیل له‌به‌رده‌م رێگه‌یه‌كی داخراودایه، نه ده‌توانێت درێژه به شه‌ڕ بدات و نه ده‌شتوانێت شه‌ڕ رابگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گومه‌زی ئاسنینی ئیسرائیل له به‌رده‌م مووشه‌كه‌كانی به‌ره‌نگاری ئیسلامی ده‌سته‌وه‌ستانه و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان یه‌كه‌می ئه‌و كه‌سانه بوون، ته‌لئه‌بیبیان به‌جێهێشت.
له 10ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌ڕی نێوان فه‌له‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه شكستیان هێناوه.