ژماره‌ی كوژراوانی فه‌له‌ستین گه‌یشته 219 كه‌س و 63یان منداڵن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ 219 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 63یان منداڵ، 36یان ئافره‌ت و 16یان هاووڵاتی به‌ساڵاچوون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ 1530 هاووڵاتی له ئاكامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بریندار بوون.
ئاژانسی ئۆنروای سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئیسرائیل رێگه نادات هیچ جۆره یارمه‌تییه‌ك بگه‌یه‌ندرێته كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ 10 رۆژی شه‌ڕی نێوان گرووپ و رێكخراوه فه‌له‌ستیینییه‌كان و ئیسرائیل به‌رپا بووه و رۆژانه هه‌ردوولا بۆردومانی یه‌كدی ده‌كه‌ن.
تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه شكستیان هێناوه و له سێ كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ویستی بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك بدات بۆ راگرتنی شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا رێگری له په‌سندكردن و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه كرد.