مه‌سرور بارزانی و جینین پلاسخارت جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.