ته‌ندرووستی جیهانی داوای ئاگربه‌ستێكی مرۆیی له غه‌ززه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی داوایان كرد، ئاگربه‌ستێكی مرۆیی له غه‌ززه رابگه‌یه‌ندرێت.
به هۆی گه‌مارۆ و شه‌ڕی ئیسرائیله‌وه، كه‌رتی ته‌ندرووستی غه‌ززه له سه‌روبه‌ندی داڕمانی یه‌كجاری دایه.
ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نزری، به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمایه‌تی رێكخراوه‌كه گوتی: داخرانی ده‌روازه‌كان به رووی نه‌خۆش و برینداراندا ره‌وشه‌كه‌ی خراپتر كردووه.
گوتیشی: ئه‌و كۆتوبه‌نده توندانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر گواستنه‌وه‌ی داووده‌رمانی پزیشكی ره‌وشی ته‌ندرووستی غه‌ززه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆ 11 رۆژه شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل به‌رده‌وامه و تا ئێستا زیاتر له 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له سه‌رووی 1500 كه‌سیش بریندار بوون.