ژمارەیەك چالاکوانی کەرکووك گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له دژی ئیداره‌ی سه‌پێندراوی ئه‌و شاره سازكرد
K24- هه‌ولێر:
ژمارەیەك چالاکوان لە کەرکووك، به به‌رزكردنه‌وه‌ی کۆمەڵێك دروشم لە دژی ئیدارەی سەپێنراوی شارەکە گردبوونەوەیه‌كیان سازكرد، به‌شداربووانی گردبوونه‌وه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، دوای 16ی ئۆکتوبەر رەوشێکی خراپ رووی لەشارەکەیان کردووە و زبڵ و خاشاك ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شن و رێژه‌ی بێكاریش له ئاستێكی به‌رزدایه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، ئیدارەی شارەکە بێ باکە و هەموو گەڕەکە کوردیەکانی لەخزمەتگوزاری بێ بەشکردووە.
مام زۆراب كه هاووڵاتییه‌كی كوردی كه‌ركووكه و هاتووه زبڵ و خاشاكی ماڵه‌كه‌ی بهێنێته ده‌ره‌وه‌ی شار، چونكه شاره‌وانی به‌ڵایاندا ناچێت و ده‌ڵێت: "كه‌ركووك له زبڵ و خاشاك یه‌كه‌مه".
هاوكات هه‌ڤاڵ دارا، كه چالاكوانێكی كوردی ئه‌و شاره‌یه‌وه به‌شداری له گردبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه ده‌ڵێت: كه‌ركووك پڕكیشه‌ترین شاره و جه‌خت ده‌كاته‌وه، نزیكه‌ی 4 ساڵه ئیداره‌ی سه‌پێندراو له ئیداره‌دانی ئه‌م شاره شكستی هێناوه.
له‌كاتێكیشدا ئه‌و دۆخه‌ی له كه‌ركووك هاتووه‌ته ئاراوه، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و خۆڵ و خاشاك هه‌موو كۆچه و كۆڵانێكی ته‌نیوه و خزمه‌تگوزاریش وه‌ك پێویست نییه، له‌كاتێكدا ئیداره‌ی شاره‌كه بودجه‌یه‌كی 600 ملیار دیناری له‌به‌رده‌سته، كه‌چی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان له‌و بودجه‌یه بێبه‌ش كراون، ئیدارەی سه‌پێنراوی شارەکە خراپی دۆخەکە دەخاتە ئەستۆی بەغدا، بەڵام هاووڵاتیان ئیدارە و بەرپرسانی خۆجێیی بە بەرپرسیار دەزانن.
H.B