زیانه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه به ژماره
K24 – هه‌ولێر:
پاش ئەوەی ئیسرائیل گوێی به‌و هۆشدارییانەی حەماس نەدا کە داوای دەکرد هێزەکانی لە مزگەوتی ئەقسا و شێخ جەراح بکێشێتەوه، لە بەرانبەردا بۆردومانی ناوچه‌كانی ئیسرائیلیان كرد.
ئه‌مه ده‌ستپێكی شه‌ڕێكی دژواری دیكه بوو له نێوان ئیسرائیل و حەماس و شه‌ڕه‌كه 11 رۆژ درێژه‌ی كێشا.
له‌و 11 رۆژه‌دا ئیسرائیل ده‌یان ته‌ن بۆمب و ته‌قینه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا باراند و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌ك له حه‌ماس و جیهاد، هه‌زاران مووشه‌كی درووستكراوی ناوخۆییان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له كه‌رتی غه‌ززه له ئاكامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل 230 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 65یان منداڵن. هه‌روه‌ها زیاتر له 1500 كه‌س بریندار بوون، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوون.
وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردنی كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند، 16 هه‌زار و 800 خانووی كه‌رتی غه‌ززه زیانیان به‌ركه‌وتووه و چیدیكه 1800 شوێنیان به‌كه‌ڵی ژیان نه‌ماون.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له غه‌ززه رایگه‌یاند، ئیسرائیل بۆردومانی 6 نه‌خۆشخانه و 9 بنكه‌ی ته‌ندرووستی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردمانەکان لە دژی ئیسرائیل، 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه دوانیان منداڵ بوون.