سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە دەڤەری بتوێن كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، له‌ژێر رۆشنایی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نرێته و هه‌موو شوێنه‌كان و ته‌نیا له سه‌نته‌ری شاره‌كان نابێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی کردنەوە و دەستبەکاربوونی سەنتەری گواستنەوەی خوێنی كرد له ده‌ڤه‌ری بتوێن- راپه‌ڕین، كه سه‌نته‌ره‌كه بۆ پشکنین و جیاکردنەوە و ئامادەکردنی هەموو پێکهاتەکانی خوێنه بە کویتی بەرز و سەلامەت.
سامان به‌رزنجی، له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری خوێن له ده‌ڤه‌ره‌كه ئاماژی به‌وه كرد، له‌ژێر رۆشنایی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نرێته و هه‌موو شوێنه‌كان و ته‌نیا له سه‌نته‌ری شاره‌كان نابێت.
د.ی