ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "غهززه"ی نمایشكرد
K24- ههولێر:
سوپاسی ئێران دروستکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بە ناوی "غەززە" راگهیاند، ژەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجیزادە، سەرۆکی بەشی ئاسمانی له سوپای پاسدارانی ئێران له كاتی نمایشكردنی فڕۆكهكه ئاشكرای كرد، ئامانج لە ناونانی درۆنەکە بە ناوی "غەززە" رێزگرتنە لە گیانی بەرگری 11 رۆژی رابردوو لە کەرتی غەززە، ئاماژهی بهوهش كرد، فڕۆکەکە دەتوانێت 35 هەزار پێ بەرز بێتەوە و 13 بۆمبیش هەڵبگرێت.
حاجیزادە، له كاتی نمایشكردنی فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی "غهززه" روونیكردهوه، درۆنهكه دەتوانێت بە بەرزی 35 هەزار پێ بەرز بێتهوه، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکانیشدا دەتوانێت 13 بۆمب هەڵبگرێت و لە ئەرکی پشکنیندا دەتوانێت بە دووری 500 کیلۆمەتر چاودێری ئەو ناوچانە بکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پشکنین.
د.ی