کارکردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە بەردەوامە
K24- ههولێر:
پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، 13ی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەردی بناغەی لەلایەن "مەسرور بارزانی"، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانرا، ئێستا 35%ی کارەکانی پردەکە تەواو بووە و کۆمپانیای جێبەجێکار له کارەکانی بەردەوامە و بڕیاریداوە لەماوەی دیاریکراو، کە ساڵ و نیوێکە، پڕۆژەکە تەواو بکات.
بەتەواوبوونی پردەکە جگە لە سوودی گەشتیاری و بازرگانی، گرفتی جوتیارانی 46 گوندی سنووری مەرگە و بنگرد چارەسەر دەکات.
کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە، کارەکانی پردی دەربەندی رانیەی خستە بواری جێبەجێکردن و تا ئەمڕۆ یەك لە سێ بەشی تەواوی پڕۆژەکە کۆتایی پێهاتووە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە بە باشی کاری تێدا دەکات.
پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێم لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، پڕۆژەکە ئیدارەی راپەڕین بە قەزای دوکان و لەوێوە بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە.
پردی دەربەند بایەخی گەشتیاری و بازرگانی و کشتوکاڵی گرنگی دەبێت و یەکێك بووە له داواکارییه سەرەکییەکانی دانیشتوانی 46 گوند لە سنووری دوکان.
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین گوتی: "پڕۆژهی پردی نوێ دهربهندی رانیه، كه ئێستا زیاتر له 35%ی كارهكانی تهواو بووه، له مانگی تشرینی دووهمی 2020 دهستبهكاربووین، ماوهی پڕۆژهكه ساڵ و نیوێكه و به تهواوبوونی پڕۆژهكه کارئاسانی گەورەی گەشتیاری و بازرگانی و كشتوکاڵی بۆ خەڵکی سنوورەکە دەکات".
پردی ئێستای دەربەندی رانیە ساڵی 2007 دروستکراوە و بەهۆی مەترسی داڕووخان لە دوو ساڵی رابردوو هاتوچۆی بارهەڵگری بەسەردا قەدەغەکراوە.
ئەوە گرفتی گەورەی بۆ جوتیارانی سنوورەکە دروستکردووە، کە ناتوانن بار و هاتوچۆی پێویست لە پرده کۆنەکەوە بکەن، بە تەواوبوونی پردی نوێی دەربەندی رانیه، جوتیارانی 46 گوندی سنوورەکە سودی گەورەی لێ دەبینن.
پردی نوێی دەربەندی رانیە درێژیەکەی 400 مهتره و پانییهكهی 15 مهتره و بەرزییهكهی 32 مەترە، 13ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بە گوژمەی 11 ملیار دینار بەردی بناغەی لەلایەن "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ههرێم دانرا.
ماوەی تەواو کردنی پڕۆژەکە 18 مانگە و کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی داوە لە وادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکات.
بە تەواوبوونی پردەکە، جگە لە بەخشینی سیمایەکی جوان بە دەربەندی رانیە، کارئاسانی گەورەی گەشتیاری و بازرگانی و كشتوکاڵی بۆ خەڵکی سنوورەکە دەکات.
د.ی