وه‌زاره‌تی كاره‌با هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كاره‌بای پێوه‌ری زیره‌كیان به‌ستووه له چۆنیه‌تی پێدانی كاره‌با به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نوێیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی به‌كارهێنانی زیاتر له بڕی دیاریكراوی كاره‌با له‌و پێوه‌رانه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك كاره‌بای هاوبه‌شه‌كه ده‌كوژێته‌وه و له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێنج جاری كوژانه‌وه‌ی كاره‌با، بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك كاره‌بای ئه‌و ماڵه ده‌بڕێت، ئینجا بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:
ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە: جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە 40 ئەمپێر و سری فەیس بە 90 ئەمپێر، بەمشێوەیە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریكردووە زیاتر بەكارهێنرا، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە بۆ ماوەی 45 چركە (ثانيه) دەكوژێتەوە و پاش (150) چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك روویدا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش 45 خولەك (دەقیقە) كارەباكەی دەگەڕێتەوە.
پەیڕەوكردنی ئەم شێوازە بۆ پێدانی كارەبا بە یەكێك لەمواسەفاتەكانی پێوەری زیرەك دادەنرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزەكانی ساڵدا بەپێی هەڵكشانی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا، وەزارەت بتوانێت كۆنترۆڵی كارەبا بكات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە زۆرترین ماوە كارەبا بە هاووڵاتیان بدات، لەگەڵ باشكردنی بارودۆخی كارەبا و جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا گۆڕانكاریی بەسەر پەیڕەوكردنی شێوازی دیاركردنی بڕەكەدا دێت.
وەزارەتی كارەبا
21/5/2021
H.B