بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داخستنی ده‌رمانخانه‌یه‌ك ده‌دات

"داخستنی ده‌رمانخانه‌كه‌ له‌به‌ر ھەرزانی نرخ نییه‌، به‌ڵكو به‌هۆی فرۆشتنی ده‌رمانی نەخۆشخانە حکومییەکانه‌، كه‌ كڕین و فرۆشتنی لەسەر نییە"
ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌هۆی فرۆشتنی ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو داخرا
ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌هۆی فرۆشتنی ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو داخرا

K24- هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی داخستنی دەرمانخانەیەك بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە بە ھۆکاری ھەرزانی لە نرخی دەرمان داخراوە، بەڵام ئەم بابەتە دوورە لە راستی، بەڵكو ھۆکاری داخستنی ئەم دەرمانخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ فرۆشتنی کۆمەڵێك دەرمانی میری وەزارەتی تەندروستی و بە خۆڕایی لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ ھاووڵاتییان دابین دەكرێت و كڕین و فرۆشتنی لەسەر نییە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان روونیكرده‌وه‌، بەداخەوە لە چەند پەیج و ھەژمارێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی بڵاوبوونەوەی داخستنی دەرمانخانەیەك بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە بە ھۆکاری ھەرزانی لە نرخی دەرمان داخراوە، بەڵام ئەم بابەتە دوورە لە راستی، بەڵكو ھۆکاری داخستنی ئەم دەرمانخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ فرۆشتنی کۆمەڵێك دەرمانی میری وەزارەتی تەندروستی (MOH/IRAQ)، کە بە خۆڕایی لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ ھاووڵاتییان دابین دەكرێت و كڕین و فرۆشتنی لەسەر نییە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لەسەر سکاڵای ھاووڵاتیان لیژنەكانی چاودێریكردنی بازاڕ سەردانی ئەم دەرمانخانەیان کرد،  دەرکەوت ئەم دەرمانخانەیە کۆمەڵێك دەرمانی (MOH)، کە موڵکی گشتین بە شێوەیەكی نایاسایی دەستیان كەوتووە و بە بڕە پارەیەکی زۆر بە ھاووڵاتیانی دەفرۆشن و ساغی دەكەنەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و قەدەغەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان‌ ئاشكرای كرد، ھەروەک لە پارچە ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ بڵاومانكردووته‌وه‌، جۆری دەرمانەکان دەردەکەوێت و لۆگۆی (MOH/IRAQ) لەسەر دەرمانەکان دیارە، بۆیە دەرمانخانەکە داخرا و سەرپێچیکار رێکاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

د.ی