راگرتنی پڕۆسەی تەعریب بە کردەیی جێبەجێنەکراوە

كێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر نەکراوە
كێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر نەکراوە
كێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر نەکراوە

K24- هه‌ولێر:

لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە جوتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووك و دەوروبەری رووبەڕووی تەعریب و داگیرکردنی زەویەکانیان بوونەتەوە، ئەم بارودۆخەش زیانی زۆری بەجوتیارانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ئێستا بە بڕیار ئەو تەعریبە لەو ناوچانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە راگیراوە، بەڵام تا ئێستا بە کردەیی جێبەجێ نەکراوە و مەترسییەکان بەردەوامن، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی ئەو ناوچانە ئاشکرای كرد،  ھەنگاوی کردەیی و گرنگ نراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە.

ھەرچەندە حکومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی داگیرکردنی زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کوردی داوە لەلایەن عەرەبە شۆڤێنیەکانەوە، بەڵام ئەم بڕیارە ھێشتا بە کردەیی ھەنگاوی بۆ نەنراوە.

لیژنەی ئاسایی کردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم  لە کۆتا کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و لایەنە عێراقییەکان لەسەر خێراترکردنی ھەنگاوەکانی ئاسایی کردنەوەی ئەو ناوچانە و گەڕانەوەی زەویە کشتوکاڵییەکان بۆ جوتیارانی کورد رێککەوتبوون، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ھەرچەندە ئەم بڕیارە بە کردەیی کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵام لە دوا کۆبونەوەیان بەشێکی زۆر لە کێشەکان یەکلایی کراوەتەوە و تەنیا تاپۆ و گەڕانەوەی ئەو زەویانە ماوە.

کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد لە پارێزگای کەرکووك و ناوچەی سەرگەڕان و پەلکانە لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکرد، رۆژانە عەرەبی هاوردە و بەشێك لە ھێزە عێراقییەکان و بەتایبەت حەشدی شەعبی ھەڵدەکوتنە سەر ئەو زەویانە و داگیری دەکەن.

بەشێکی زۆری جوتیارانی کورد زەوییەکانیان لەو ناوچانە لە دەست داوە، کە ھەموو بەڵگەنامەیەکی خاوەندارێتی زەویەکانیان ھەیە، ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆری جوتیاران و ھاووڵاتیانی کەرکووك و دەوروبەری بەهۆی ئەو تەعریبە بەردەوامە گوند و ناوچەکانی خۆیان چۆڵکردووە.

د.ی