بارسێلۆنا له‌سه‌ر داواكاری مێسی داوای دیبالای كردووه
له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا، رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یانه‌ی بارسێڵۆنا، بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان كردووه، له پێناو گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالا ئه‌ستێره‌ی یۆڤینتۆس.
ئه‌و رۆژنامه ئیتاڵیاییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه مێسی به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كه په‌له بكه‌ن له گواستنه‌وه‌ی دیبالا، چونكه به بڕوای مێسی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌وڵی په‌ڵكێشكردنی ئه‌و یاریزانه‌ن.
یانه‌ی بارسێڵۆنا چه‌ند جارێك داوایان له به‌رپرسانی یۆڤینتۆس كردووه، كه ده‌ستبه‌رداریی ئه‌و یاریزانه ئارجێنتینایه بن، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه ره‌تیانكردۆته‌وه دیبالا بفرۆشن.
پاوڵۆ دیبالای ته‌مه‌ن 22 ساڵ، هاوینی 2012 له ده‌رگه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵیاوه به‌ره‌و ئه‌ورووپا هات، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی وه‌رزی رابردوویش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد.