داوای گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەپەلە بۆ کەرتی غەززە دەکرێت
K24- ههولێر:
تەندروستی جیهانی داوای گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و تەندروستی بەپەلە بۆ غەززە دەکات و رایگهیاند، بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیلەوە زیاتر لە 30 نەخۆشخانە پەکیان کەوتووە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەکات، یارمەتی مرۆیی و کۆمەکی تەندروستی بەپەلە بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، هاوکات "مارگرێت هاریس" گوتەبێژی رێکخراوەکە ئاشکرای كرد، لەماوەی ئەو 11 رۆژەی رابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە 257 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 8 هەزار و 500 کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زیاتر لە 30 نەخۆشخانە پەکیان کەوتووە و ناتواندرێت بۆ چاودێریکردنی نەخۆش کەڵکیان لێ وەربگیرێت.
گوتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی روونیكردهوه، نیوەی کۆگاکانی دەرمان لە غەززە خاپوور کراون، ئەمە لەکاتێکدایە نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای کرد سنوورەکان بۆ گەیاندنی کۆمەك و هاوکاری بە رووی کەرتی غەززەدا بکرێنەوە، تاوەکو بتوانرێت ژیان لەشارەکەدا ئاسایی بکرێتەوە.
د.ی