تەرمی مێردمنداڵێک لە رووباری خەلان- بیاو دۆزرایەوە

چوار رۆژ لەمەوبەر لەناو رووبارەکەدا خنکا
سورچی محەمەد رسوڵ -  رۆژی 18ی ئەم مانگە لەنێو رووباری خەلان - بیاو خنکا و شەوی رابردوو تەرمەکەی دۆزرایەوە
سورچی محەمەد رسوڵ - رۆژی 18ی ئەم مانگە لەنێو رووباری خەلان - بیاو خنکا و شەوی رابردوو تەرمەکەی دۆزرایەوە

K24 - سۆران

دوای ئەوەی 18ی ئەم مانگە مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە گوندی دربەندۆک لە ئاوی رووباری خەلان – بیاودا خنکا، پاش چوار رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەیار محیەدین، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند "دوای چوار رۆژ مانەوەی لە نێو ئاودا، شەوی رابردوو تەرمی (سورچی محەمەد رسوڵ) دۆزرایەوە کە لە 18ی ئەم مانگەوە لە ناو رووباری خەلان – بیاو خنکابوو"

هەروەها زیاتر روونیکردەوە کە: "ئەو مێردمنداڵە دانيشتووى گوندى دەربەندۆكی سەر به شارۆچكەى خەليفانە، کەسوکارەکەی دوای چوار رۆژ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا لەنێو رووباری خەلان- بیاو دۆزیانەوە، كه له 18/5/2021 ەوە لەنێو رووبارکەدا خنكابوو، لەو کاتەوە تيمەكانی مەلەوانى ( سۆران و مێرگه سور) لەگەڵ خزم و كەسوكارى به بەردەوام به درێژاىى رووبارەکە له گەڕان و پشكنين بەردەوام بوون بۆ دۆزينەوەى تەرمەكەى".