هەسەدە نزیکەی 200 کەسی دەستگیرکرد

لە دەوروبەری دێرەزوور ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە دەوروبەری دێرەزوور هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نزیکەی 200 کەسیان دەستگیرکردووە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنێكدا نزیکەی 200 کەسیان لە دەوروبەری شاری دێرەزوور دەستگیرکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامانەی هەسەدەیە لە ناوچەکەدا.

بەپێی روانگەی مافی مرۆڤی سووریا تەواوی ئەوانەی دەستگیرکراون بۆ ناوچەی بسێرە گواستراونەتەوە، هەروەها بەشێك لەوان ئازادکراون و بەشێكی دیکەشیان دەستبەسەر کراوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوودا هێزەکانی سووریای دیموکرات 6 کەسیان لە شارۆچکەی شحێل دەستگیرکرد بوو، کە دەستیان لە کوشتنی 5 ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور هەبووە.