مێسی بۆ یه‌كه‌مجار په‌رده‌ له‌سه‌ر چه‌ندان نهێنی هه‌ڵده‌داته‌وه‌

لیۆ مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا
لیۆ مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا

لیۆنێل مێسی لە نوێترین دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی ئۆلێی ئارجێنتینی پەردە لەسەر چەند نهێنییەکی ژیانی خۆی هەڵدەداتەوە و دەڵێت پەشیمانە لەوەی داوای درێسی رۆناڵدۆ و رۆبێرتۆ کارلۆسی نەکردووە و بەدەستهێنانی جامی شای ئیسپانیاش بە گرنگترین رووداوی ئەم وەرزە دادەنێت.

لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆلێ وڵاتەکەی، باسی لە زۆر بابەتی پەیوەست بە کاروانی وەرزشی لەگەڵ بارسێلۆنا و هەروەها ژیانی تایبەتی خۆی کردووە.

لیۆ لە وەڵامی پرسیای ئەوەی کە دوای بەدەست هێنانی جامی شا، و 35مین نازناو لەگەڵ بارسێلۆنا، چ ئامانجێكی دیكه‌ی هه‌یە، گوتوێتی : " من هەمیشە ئامانجم لە یارییەکان ئەوەیە بردنەوە بەدەست بێنین بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر نازناوەکان بکەین، هۆکاری ئەوەش کە دوای بەدەست هێنانی نازناوی جامی شا زۆر خۆشحاڵم بووم، چونكه‌ ماوەیەکی زۆر بوو هیچ نازناوێکمان بەدەست نەهێنا بوو و لەگەڵ تیپێکی گەنج توانیمان ئەم کارە بکەین''.

گۆڵکارەکەی بارسا باس لە هەستی خۆی دەکات ئەو کاتەی دوای بەدەست هێنانی ناسناوی جامی شا زۆربەی یاریزانەکانی یانەکەی وێنەیان لەگەڵ گرت و دەڵێت:

'' زۆر جوانە کاتێک دەبینیت کۆمەڵێک یاریزانی لاو گەیشتونەتە ئەو ئاستە، دەزانم کاتێک لە ئەکادیمیای یانەوە دێت و ناسناوەکان بەدەست دێنیت چ هەستێک دروست دەبێت، چونکە خۆشم هەر وابووم، وێنە گرتن لەگەڵ یاریزانی کۆنی یانەکەت مانای خۆی هەیە و منیش بەباشی لەو مانایە دەگەم، بەدەست هێنانی ناسناوی جامی شا چێژی خۆی هەیە، پەشیمانم لەوەی لە رابردوو درێسی یاریزانەکانم وەرنەگرتووە، ئێستا حەز دەکەم درێسی رۆناڵدۆ و کارلۆسم هەبێت، لە هەمان کاتدا درێسی زۆرێک لە یاریزانەکانیشم هەیە''.

لیۆ سەبارەت بەو پرسیارەی کە هەستی چۆنە کاتێک لە تەمەنی 13 ساڵیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد:

'' هەرگیز بڕوام بەوە نەبوو رۆژێک بێت و خانەوادەکەت و وڵاتەکەی جێبێڵیت و لە شوێنێکی دیکە دەست بە ژیانێکی نوێ بکەیتەوە، سەرەتاکان زۆر قورس بوو، هەندێک یاسا هەبوون کە نەمدەتوانی یاری بۆ یانەکەم لە ئیسپانیا بکەم، کاتێک مۆڵەتیشم وەرگرت تووشی پێکان بووم، بۆ ماوەی ساڵێک تەنها راهێنانم دەکرد، بەڵام خۆشبەختانە دواتر زۆر خێرا گۆڕانکاریەکان دروست بوون''.

میسی سەبارەت بەوەی لە ساڵی 2000 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و لە ساڵی 2003 یاری بۆ تیپی یەکەم کرد گوتی: '' ئەمە هۆکاری ئەوە بوو کە ماوەیەکی زۆر لێرە بمێنمەوە، هەرچەندە قورس بوو دوور لە وڵاتەکەم بم، بەڵام ئێستا نزیکم، چونکە تەکنەلۆجیا زۆر پێشکەوتووە مێرد منداڵێکی 13 ساڵان مۆبایلێکی هەیە و دەتوانێت پەیوەندیەکی بەهێزی هەبێت''.

لیۆ هۆکاری هێشتنەوەی ریشەکەشی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەک ئاشکرا دەکات: '' ماوەیەکی زۆر بوو ریشم نەهێشتبووەوە، لەگەڵ کۆمپانیای جیلێت گرێبەستی بازرگانیم واژۆ کرد، بۆیە ریشم نەدەهێشتەوە، کاتێکیش گرێبەستم لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کۆتایی هات، ئیتر منیش بریارمدا ریشم بهێڵمەوە ''.

میسی کاتەکانی لە دەرەوەی یاریگا چۆن بەسەر دەبات:

'' من زۆرم حەز لە یاری پادێلە و لەگەڵ پێپێ یاری دەکەم و ئەویش یاریزانێکی باشە، هەرچەندە زۆر ئەو یارییە ناکەم، چونکە هەر سێ رۆژ جارێک یاریمان هەیە''.

میسی حەزی لە کام خواردنە:

'' من زۆر حەزم لە خوارندی میلانسای دایکمە کە هاوشێوەی خواردنی شنیتزێلە، پێموایە خۆشیەکەی لەو ساسەدایە کە لەسەریەتی، زۆربەی هاوڕێکانیشم خواردنی دایکمیان خواردووە و زۆر بە دڵیان بووە ''.