سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنێت
K24 - هەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/23 کاتژمێر 12:00، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنێت .
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن و عەمبارکردن و بەرھەمھێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان. پڕۆژەکە بە بڕی زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.