چیرۆکی کۆڵنەدانی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە پێناو بەردەوامبوونی ژیان
K24 - قەسرێ
خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت له شاره‌دێی قه‌سرێی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه، بۆ بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتە دوكانێكی پینه‌دۆزی له‌شاره‌دێی قه‌سرێ كردووەته‌وه و بژێوی ژیانی خۆی و خیزانه‌كه‌ی لەو رێگەیەوە په‌یدا ده‌كات، باوه‌ڕبه‌خۆبوونی ئه‌و خاوەن پێداویستییە تایبەتە بووەتە جێگەی سه‌رنجی خەڵکی ناوچەکە.
حه‌كیم ساڵح، دانیشتووی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییه، له‌دایك بووی ساڵی 1983یه‌و خێزانداره‌و باوكی چوارمنداڵه، له ساڵی 2008 له‌گه‌ڵ باوكی ده‌كه‌ونه بهرتهقینهوه، باوكی گیان له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌ویش ده‌بێته خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. ژیان تاڵی زۆری پێچێشتووه لێ گه‌شبینی و باوه‌ڕبه‌خۆبوونی ئه‌و وایكردووه به‌سه‌ر تاڵی و كێشه‌كانی ژیاندا زاڵببێت.