هاتووچۆی هەولێر شوفێرانی تاکسی ئاگادار دەکاتەوە

هەر کەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت
تاکسی
تاکسی

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، شوفێرانی تاکسی ئاگادار دەکاتەوە کە بە زووترین کات بۆ لێدانی لەزگە و لۆگۆ دروستکردنی کارتی زانیاریی تاکسی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بکەن، دوا وادەش بۆ ئەمە کۆتایی مانگی تەممووزە.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر، ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە شوفێرانی تاکسی بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن، چونکە دوا مۆڵەت بۆ تەواوکردنی رێکارەکان 1/8/2021 لە دوای ئەو وادەیە هەر شوفێرێک پابەند نەبێت تاکسیەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

نووسراوی هاتووچۆی هەولێر
نووسراوی هاتووچۆی هەولێر