ئێران هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 160 سه‌ربازی ئه‌رمینی ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تیكرده‌وه، هێزه‌كانی 160 سه‌ربازی ئه‌رمینیایان له شه‌ڕی قه‌ره‌باغ ده‌ستبه‌سه‌ر كردبێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ده‌ستگیركردنی 160 سه‌ربازی ئه‌رمینی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له ئه‌رمینیا بڵاویان كردبوویه‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران له میانی شه‌ڕی قه‌ره‌باغدا، 160 سه‌ربازی ئه‌رمینیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئێران مه‌رجی هه‌یه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌یان.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌شكردووه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌رمینیا به هه‌ڵه سنووری ئێرانیان به‌زاندبوو، بۆیه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.