كوه‌یت.. گه‌نجێك 30 كچ فریو ده‌دات و نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلاریان لێ وه‌رده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "الأنباء"ى كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه، 30 كچی ده‌ستخه‌ڕۆ كردوون و به‌ڵێنی پێداوون بیانخوازێت و پاره‌ی لێ وه‌رگرتوون.
كچه‌كان سكاڵایان تۆمار كردووه و ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵێنی به هه‌موویان داوه بیانخوازێت. به‌و هۆیه‌وه ئه‌و گه‌نجه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
گه‌نجه‌كه خۆی به ده‌وڵه‌مه‌ند پیشانداوه و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های به كرێ وه‌رگرتووه و ڤێلای هاوڕێكانی وه‌ك ماڵی خۆی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كان باوه‌ڕ بكه‌ن، كه ئه‌و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كردووه، تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ره و چاوه‌ڕێی دادگاییكردنه و نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلاری له كچه‌كان وه‌رگرتووه.
دواین كچێك كه فریوی داوه، له رێی سناپچات و ئینستاگرامه‌وه ناسیویه‌تی و 52 هه‌زار دیناری كوه‌یتی لێ وه‌رگرتووه.
ئه‌و كچه به پۆلیسی وتووه، وه‌همی خۆشه‌ویستی لا درووست كردم و به‌ڵێنی پێدام هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكات و كه‌وتمه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزدارییه‌وه له‌گه‌ڵی و خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندێكی دیار پیشان ده‌دا و دوایش ده‌ركه‌وت ئه‌و ئۆتۆمبێله گرانبه‌ها و ڤێلا گه‌ورانه هی خۆی نین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و كه‌سه، پێی وتووه له بری ئه‌وه‌ی پاره له بانك دابنێیت، شوقه‌یه‌كی بكڕه و به‌و شێوه‌یه پاره‌كه‌م له بانك راكێشا و پێم دا، گوایه له بواری خانووبه‌ره‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌م.
ئاشكراشیكردووه، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی له ده‌ست ده‌رهێناوه، له سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بلۆكی كردووه و ئینجا هه‌ستیكردووه، كه ئه‌و كه‌سه فێڵی لێكردووه.
پێشتریش له هه‌رێمی كوردستان فێڵی له‌و جۆره له كچان كراوه و دیارترینیان كه‌سێك بوو، كه له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا و ده‌ركه‌وت به ناوی هاوسه‌رگیری و خۆشه‌ویستییه‌وه زێڕ و پاره‌ی له 12 كچ بردبوو.