بێ ئاوی هەڕەشەی چۆڵکردن لە 15 ناوچەی سنووری دیالە دەکات

دۆخەکە لە مەترسیدایە و هۆشداری دەدرێت
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەهۆی وشکەساڵیەوە 15 ناوچەی کشتوکاڵی لە پارێزگای دیالە لەبەردەم مەترسی چۆڵ بووندان.

سەلاح مەهدی، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای دیالە، هۆشداری لە وشکبوونی رووبەرێکی بەرفراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەر رووباری دیالە و رێڕەوە ئاوییەکانی دەریاچەی حەمرین دەدات.

مەهدی ئاماژەیداوە، ئەو سنوورە بەهۆی قەیرانی بێ ئاویی و وشکەساڵی لە دۆخێکی زۆر دژوارو ئاڵۆزە، بەهۆیەوە 15 ناوچەی کشتوکاڵی لەبەردەم مەترسی چۆڵبوون و کۆچکردنی دانیشواندایە، بەتایبەت ناوچەکانی باشووری بەلەدرووز، کە ناوچەیەکی چڕی کشتوکاڵی تێکەڵاوە، هەروەها مەترسی لەسەر ئاژەڵدارانیش دروستکردووە.

هەروەها داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، هەنگاوی بە پەلە بگرێتەبەر، چونکە دۆخەکە لە ئاستێکی تەواو مەترسیداردایە.