ئینیێستا به باشترین یاریزانی فیناڵی جامی شا ده‌ستنیشان كرا
دوای ئه‌وه‌ی له فیناڵی كۆپا دێل ڕێی بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێ‌وڵام به‌ربه‌رستی سه‌ختی یانه‌ی سێڤییای بڕ و جامی شای ئیسپانیای برده‌وه و ئینیێستاش به به باشترین یاریزانی یارییه‌كه دیاریی كرا.
له یارییه‌كه‌دا، ئینیێستای كاپتنی بارسا ئاستێكی سه‌رسورهێنه‌ری له ناوه‌ڕاستی یاریگه پێشكه‌ش كرد و به جووله‌ی هونه‌ری و به‌رز فشاری ده‌خسته سه‌ر تیپی به‌رانبه‌ر و له دوای یارییه‌كه‌یش میدیاكانی تاڕاده‌یه‌ك رۆڵی مێسی، نێیماریان فه‌رامۆش كرد و زیاتر سه‌رنجیان خستبووه سه‌ر ئاستبه‌رزی جه‌نگاوه دێرینه‌كه‌ی بارسا كه ئینیێستای كاپیتانه.
ئینیێستای ته‌مه‌ن 32 ساڵ سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئه‌لباسیتی له نێوان ساڵانی 1994 ـ 1996 ده‌ستی پێكرد، دواتر له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كرد و 20 ساڵه له‌و یانه‌یه یاریی ده‌كات.