تورکیا 20 بەرپرسی هەدەپە و بەدەپە-ی دەستگیر کرد

بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکراون
چەند دیمەنێکی کاتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی هەدەپە و بەدەپە - فۆتۆ:aa
چەند دیمەنێکی کاتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی هەدەپە و بەدەپە - فۆتۆ:aa

K24 - هەولێر

لە باکووری کوردستان 20 بەرپرسی ئێستا و پێشووی  هەدەپە و بەدەپە لە شارەکانی ئەدەنە و شەرناخ و دێرسیم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکران.

بە بڕیاری داواکاری گشتی لە پارێزگای ئەدەنە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و کەجەکە بڕیاردراوە 20 بەرپرسی ئێستا و پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمی دیموکرات (بەدەپە) دەستگیر بکرێن.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەرناخ، ئەدەنە و دێرسیم چوونەتە سەر ماڵی ئەو بەرپرسانە و دەست بەسەر کراون.

کاتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی هەدەپە و بەدەپە
کاتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی هەدەپە و بەدەپە
کاتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی هەدەپە و بەدەپە - فۆتۆ: aa
کاتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی هەدەپە و بەدەپە - فۆتۆ: aa