تیپی مۆسیقای پاییز، نه‌وه‌یه‌کی نوێی موسیکی کوردیی
هونه‌ری کوردیی به‌شێوه‌یه‌ک زامداره، که ده‌شێت به چه‌نده‌ها زانای سانا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت. به‌م ڕۆژگاره هونه‌ری کوردیی هه‌تک ده‌کرێت و هه‌مووشمان ته‌ماشاکه‌رین. له‌م هه‌تکردنه‌دا هه‌موومان به‌شدارین، چونکه نه‌ک بێده‌نگین، به‌ڵکوو په‌سه‌ندێتیش ده‌ده‌ین به کاره‌کانی خه‌ڵکانێک، که ناویان هونه‌رمه‌نده. به‌م ڕۆژگاره نه‌ک گوێمان له موسیکی ناڕه‌وا ده‌بێت، به‌ڵکوو شه‌رمیش ده‌که‌ین له‌وه‌ی، که ده‌نگه ده‌نگ و ته‌قه ته‌قێکی ئاوهاش ناوبنرێت موسیک و مۆرکی کوردیشی پێوه بنرێت. به‌م ڕۆژگاره گوێمان له تێکستی وه‌ها ده‌بێت، که ته‌ریق ده‌بینه‌وه، ئه‌مجۆره تێکستانه چ وه‌ک لیریک بناسێنین و چ بشیانبکه‌ین به موڵکی کورد. لێره‌دا ده‌توانین ته‌نها بڵێین، سووپاس بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی، که له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تا ئێستا هونه‌ری کوردیی به‌م ئاقاره‌دا بردووه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشنای تیپی مۆسیقای پاییز بووم، ئه‌م تیپه به‌شێکی گه‌وره‌یان منداڵ و گه‌نجن. ئه‌مانه خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی گه‌وره‌ن، خاوه‌نی توانایه‌کی گه‌وره‌ن، ده‌شێت ته‌مه‌نێکی که‌میان هه‌بێت، لێ به دڵنیاییه‌وه کۆمه‌ڵێک ڕۆحی پیرن، که ته‌نها و ته‌نها بۆ ئه‌وه له‌دایک ده‌بنه‌وه، که درێژه به بوونیان بده‌ن، درێژه‌دان وه‌ک بوونه‌وه‌ری موسیک، وه‌ک چ خودی دیۆنیسۆس و چ نه‌وه‌کانی. کارزان میرانیی گه‌نجتریین هونه‌رمه‌ندی ئه‌م تیپه‌یه، خاوه‌نی ده‌نگێکی به‌سۆز و زێڕیینه. کاتێک ده‌ڵێ، به‌فرێک به "با"ی ده‌بارێت ڕێگای کانی لێگرتووم، نه‌ک به ته‌نها مووی جه‌سته‌ت گرژ ده‌بێت، به‌ڵکوو تامه‌زرۆیه‌کی ڕۆحییت تێدا دروستده‌بێت، که چه‌ندیینجار له‌سه‌ر یه‌ک گوێت له‌م ڕسته هه‌ژێنه‌ره بێت.
به‌شێکی گه‌وره‌ی تازه پیاکه‌وتوانی باشووری کوردستان، به‌شێکی گه‌وره‌ی ته‌قه‌ته‌قکه‌ره‌کانی باشووری کوردستان پێویسته ته‌ماشای ئه‌م تیپه بکه‌ن و شه‌رم له خۆیان بکه‌ن، گوێ له کارزانی میرانیی بگرن و شه‌رم له خۆیان بکه‌ن. شه‌رم بکه‌ن و بڕیاربده‌ن، که ده‌ستبه‌رداری موسیک بن و له‌وه زیاتر هونه‌ری کوردیی هه‌تک نه‌که‌ن. چ به‌خته‌وه‌رییه‌کی گه‌وره‌یه، که له‌ناو ئه‌م هه‌موو نائومێدییه‌دا، ئومێدێکی ئاوها ده‌رده‌که‌وێت. وه‌ک هه‌میشه له خۆرهه‌ڵاته‌وه مژده‌ی پاراستنی هونه‌ری کوردییمان پێده‌درێت. کاکه ناسری ڕه‌زاریی چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا گووتی، هونه‌ر له سنه له‌دایک ده‌بێت، له سلێمانیی گه‌شه ده‌کات و له هه‌ولێر ده‌مرێت. ئه‌مه غه‌درێکی گه‌وره بوو له هه‌ولێری کرد. ئاخر ئه‌وه‌نده‌ی هونه‌ر له سلێمانییدا هه‌تکده‌کرێت به چاره‌کی ئه‌وه له هه‌ولێردا نه‌کراوه.
بۆچیی گرنگیی به قووتابخانه‌ی هونه‌ریی نادرێت؟ بۆچیی گرنگیی به قووتابخانه‌ی موسیک نادرێت؟ بۆچیی یاسایه‌ک بۆ به‌رهه‌می کوردیی چێناکرێت؟ نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی سانسۆر بخه‌ینه سه‌ر هونه‌ر، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر و موسیکی کوردیی بپارێزین له هه‌تککردن. دواجار هونه‌ر و موسیکی کوردیی به‌شێکه له ڕۆحمان، غه‌درێکی گه‌وره‌یه به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ین. ئاخر کاتێک پێویستمان به ئارامیی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ قوڵایی خود، هه‌میشه په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر موسیک، ئه‌گه‌ر موسیکێکیش شکنه‌به‌ین، که په‌نای بۆ به‌رین، ئه‌وا ته‌نهاتریین ته‌نهاکانی جیهان خۆمان ده‌بین.