ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور ده‌ستبه‌كاربوو

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24ی ئایار/ مایۆی 2021، ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور ده‌ستبه‌كاربوو.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور كرایه‌وه، 5 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و ژووره ده‌ستبه‌كاربوون.
روونیشی كرده‌وه، ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و ژووره هاوبه‌شه، هاوكار ده‌بێت بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه و متمانه‌ی هاووڵاتیان، كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر چۆڵ كرابوو.
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ ئاشكراشی كرد، بڕیاره باره‌گاكانی پارتیش له مه‌خموور له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه چۆڵ بكرێن، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیركرابوون.
ئەمە لەکاتێکدایه، دوێنێ ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکووک پێکهێنرا، بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپا، بڕیارە لە رۆژانی داهاتووشدا چەند ناوەندێکی دیکەی هاوبەش بکرێنەوە و بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پڕبکرێنەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە جموجۆڵی داعش لەو ناوچانە بكرێت.