لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی ئاژانسی پاراستن كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حیكمه‌ت محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ناوخۆ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی ده‌زاگایه‌كی یاسایی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
حیكمه‌ت محه‌مه‌د گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی یه‌كێك له دامه‌زراوه یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه، كه گوایه "جه‌وهه‌ر ئاغا هه‌ركی" ژه‌هرخوارد كراوه".
گوتیشی: "ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئاژانسی پاراستنیش داده‌نیشین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بۆ خه‌ڵك روونبكرێته‌وه و ئاشكرا بكرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌م كاره بكات، تا رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش راست نه‌بێت، ده‌بێت بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت و چیدیكه ده‌زگایه‌كی یاسایی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار نه‌كرێت".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌كانی كوردستان روونیكرده‌وه، ئه‌نجامی كوبوونه‌وه‌كه و بڕیاری لیژنه‌كه‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، دوای وه‌رگرتنی بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته به زوووترین كات ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین.
كربوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی حیكمه‌ت محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌كه و هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه (بالانبۆ محه‌مه‌د، عه‌بدولناسیر ئه‌حمه‌د، یاسین خضر ته‌ها و ئه‌رشد حسێن)ه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئاراسته‌كردنی راپۆرتێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌كه له راستی بابه‌ته‌كه ده‌كۆڵێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه (22ی ئایار/ مایۆی 2021) ئاژانسی پاراستن له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بابەتێكی چەواشەكارانەیان بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاو كردووه‌تەوە، كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە، ئاماژه له‌وه كراوه، وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە رەتدەكەینەوە، جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات.
د.ی