ئێران: له پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی له‌سه‌دا 60 به‌رده‌وامین

K24- هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 60% به‌رده‌وامه.
ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا بڕی به‌رهه‌مهاتووی یۆرانیۆمی ئێران به رێژه‌ی 60% گه‌یشتووه‌ته 2 میلۆگرام، هه‌وره‌ك بڕی به‌رهه‌مهاتووی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20%ـیش گه‌یشتووه‌ته 90 كیلۆگرام.
سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران گوتیشی: له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی، چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێك تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك به دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا بده‌ین.
هه‌ر ئه‌مڕۆش كازم غه‌ریب ئابادی، نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی ئه‌تۆمی جیهان گوتی، تاران به ئاژانسی ناوبراوی راگه‌یاندووه، كه بڕیاریان داوه رێككه‌وتنی چاودێریكردنی ئه‌تۆمیی بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژ بكه‌نه‌وه.
H.B