مووچەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابەش دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، وه‌زیری دارایی و ئابووری رەزامەندی دا بە پێدان و خەرج کردنی مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، کە دەکاتە رێکەوتی 25- 26 ئەم مانگە، به‌پێی میكانیزمی مانگی پێشوو مووچه‌كه دابه‌ش بكرێت.
به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی پێنج مانگه هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت و دواناكه‌وێت.