گرافیک.. بەهای بیتکۆین

بەهای بیتکۆین رووی لە هەڵکشانە

K24 – هەولێر

بیتکۆین، وەک دراوێکی ئەلیکترۆنی، چەند ساڵێکە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام تائێستا ئەو دراوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە. لە ساڵی 2008-2009 بڕیاری دروستکردنی بەهای بیتکۆین دراوە و ئەو کەسانە کە دراوەکەیان دروستکردووە خۆیان ئاشکرا نەکردووە، لە ساڵی 2014ەوە مامەڵە بەو دراوە دەکرێت، لە ساڵی 2019ەوە زیاتر مامەڵەی پێوە دەکرێت و لەوکاتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەهای بەرزبووەتەوە.