له‌ناو فڕۆكه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجام دا
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی "بی بی سی" بڵاویكرده‌وه، بووك و زاوایه‌كی هیندی بۆ خۆدزینه‌وه له رێكاره‌كانی خۆپارێزیی كۆرۆنا، بڕیاریان دا فڕۆكه‌یه‌ك به‌كرێ بگرن و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ناو فڕۆكه ئه‌نجام بده‌ن، كه فڕۆكه‌كه 160 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه ساته‌كانی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له ناو فڕۆكه‌دا تۆماركردووه، ره‌خنه‌ی زۆری درووست كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌چاوی خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كراوه، له‌كاتێكدا به‌مدواییانه زۆرترین قوربانی كۆرۆنا له وڵاتی هیندستانه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته توندترین رێكاری خۆپارێزیان سه‌پاندووه.
رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئاشكرای كرد، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی نیودلهی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا كردووه، به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی هیندستانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای "SpiceJet"، كه به‌شداریان له گه‌شتی بووك و زاواكه كردووه، ده‌رده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێزیان له رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و قوربانییه‌كانی وڵات نه‌گرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا روویداوه، كه ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا له هیندستان 304 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و تا ئێستاش 26.8 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنای تۆماركردووه.
د.ی