په‌رتووكی بیره‌وه‌رییه‌كانی مووسا عه‌نته‌ر به كوردیی چاپ و بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كتێبی "بیره‌وه‌رییه‌كانم"ی مووسا عه‌نته‌ر له زمانی توركییه‌وه وه‌رگێڕدرا بۆ سه‌ر زمانی كوردی و چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه له لایه‌ن محه‌مه‌د عزه‌دین كراوه‌ته كوردی و دەزگای فام چاپ و بڵاوی کردووه‌تەوە.
هه‌ریه‌ك له ئیسماعیل بێشکچی و سینەم خان جەلادەت عالی بەدرخان، پێشەکیان بۆ وەرگێڕانە کوردییەکە نووسیووە.
له‌و باره‌یەوە، محه‌مه‌د عزه‌دین وه‌رگێڕی كتێبەكە نووسیویه‌تی: ئه‌م په‌رتووكه‌ی به‌رده‌ستتان، كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ریی مووسا عه‌نته‌ره، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تیی وه‌ك شێخ سه‌عیدی كوردی، ئیسماعیل بێشكچی، عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، كامه‌ران به‌درخان، جگه‌ر خوێن، یاشار كه‌مال، عه‌زیز نه‌سین، دایكی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، مه‌دام میتران، یڵماز گۆنای و نووری سه‌عید پاشا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بە پێی جۆری ژیان و چالاکیی سەردەمەکەی خۆیشی، مژارە جیاوازەکانیشی هەر سەبارەت بە کوردستان و توركیا بووە. له پاڵ ئه‌مانه، نووسه‌ر باسی چه‌ندان رووداو و به‌سه‌رهاتی پشت په‌رده‌ی، شۆڕشه‌كانی دێرسیم، باشووری كوردستان، كۆماری مه‌هاباد، شێخ سه‌عیدی پیران، مه‌لامسته‌فا بارزانی، سه‌ید رەزا و هه‌ڵسوكه‌وتی بەراییەکانی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا و ئه‌تاتورك ده‌كات، به‌رامبه‌ر به كورد له باكووری كوردستان.