به ڤیدیۆ..گازی باكوور له پێشمهرگهی سلێمانی بردهوه
لە یارییەكانی قۆناغی كۆتایی خولی یانە پلەیەكەكانی كوردستان یانەی گازی باكوور لە یاریگای خۆی لە كەركووك میوانداریی پێشمەرگەی سلێمانی كرد و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بئ بەرانبەر لێ بردەوه.
لە دەستپێكی یارییەكەش دا بەھۆی ھەستیاری یارییەكە ئاستی یاریزانانی ھەردوو یانە بە بەرزی دەبیندرا، بە تایبەت یاریزانانی یانەی گازی باكور كە ھێرشبەرانی زوو خۆیانە دەگەیاندە ناوچەی سزای پێشمەرگەی سلێمانی، بەڵام ھەموو ئەمانە تاكو خولەكی34 بوو كاتێك یوونس شكوور بە تۆماركردنی گۆڵی یەكەم یانەكەی شاری كەركووكی پێشخست.
لە گێمی دووەم یاریزانانی یانەی گازی باكوور بەھەمان شێوەی ئاستەكەی گێمی یەكەمیان بەدیار كەوتن، تارادهیهكی باشیش كۆنترۆڵی تۆپیان بۆ بەرژوەندی خۆیان كرد بوو.
لە خولەكی64 ئومید جیهاد ئەنجامەكەی بۆ گازی باكوور دوو ھێند لێ كرد.
دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بێهیوایان پێوه دیار بوو، تهننهت ھیچ مەترسیەكان لەسەرگۆڵی گازی باكور نەبوو، دواجار ئەنجامی یارییەكە وەك خۆی مایەوە و بە دووگۆڵی بێ بەرانبەر لە بە رژوەندی یانەی گازی باكوور بە كۆتاھات.
بەم سەركەوتنە یانەی گازی باكوور خاڵهكانی بۆ 7 خاڵ بەرز كردهوه و ھاتە پلەی دووەم، ھەرچی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیشە خاڵهكانی لە پێنج خاڵ مایەوە و لە خانەی كۆتایی دەبیندرێت و تاڕادهیهكی زۆریش ھیوای بۆ گەیشتن بەریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە دەستداوە.