گرافیک... ئامارەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان
K24 – هەولێر
بەگوێرەی ئامارەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان، لە ساڵێک بۆ ساڵێکی دیکە بەرز و نزمی هەبووە، لەم چەند ساڵەی دواییشدا توندوتیژی سێکسی و تۆمارکردنی سکاڵا دژی تۆمەتباران زیادیکردووە.
لە کۆبوونەوەی رۆژی 25/5/2021 پەرلەمانی کوردستان، تەوەرێکی سەرەکی بریتی بوو لە کوشتن و خۆکوشتن، هەمان رۆژ لایەنە پەوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بە سەرپەشتی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە رێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان کردەوە و بڕیاردرا پەلە بکرێت لەجێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کەیسەکانی توندوتیژی دژی ژنان.