توێژینەوە لەسەر بەرهەمەکانی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند دەکرێت
K24 - چەمچەماڵ
سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستیی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، لەسەر فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری چه‌رمۆ بۆ توێژینه‌وه و راهێنان و راوێژكاری زانكۆی چه‌رمۆ به‌ڕێوه‌چوو کە ئامانجى كۆنفرانسه‌كه، خوێندنه‌وه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمیایانه بوو، بۆ لایه‌نى مێژووى و هه‌ڵدانه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگ له‌سه‌ر ژیانى شاعیر فەقێ قادری هەمەوەند.
به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، سێیه‌مین كۆنفرانسى زانستى نێو ده‌وڵه‌تى، شاعیرى ناودارى كورد فه‌قێ قادرى هه‌مه‌وه‌ند له چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو.
د. مه‌ریوان حوسێن، توێژه‌ر و ئه‌ندامى لیژنه‌ى كۆنفرانس بە کوردستان24ی گوت: "فه‌قێ قادرى هه‌مه‌وه‌ند، یەکێکە لەو شاعیرانەی لە سەردەمی رابردوو بە شێوەزاری ماچۆ شیعری نووسیوە، شیعرەکانی زیاتر دەچێتە بابەتی عیرفانییەوە، مەبەستی شاعیر زیاتر کارکردن بووە لەسەر هاندان".
راسپارده‌كانى كۆنفرانسه‌كه و توێژینه‌وه‌كان، دواتر له‌لایه‌ن ده‌ستنووسخانه‌ى زانكۆى سۆرانه‌وه ده‌كرێ به كتێب و بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌و پێیه‌ى توێژه‌ران لێکۆڵێنه‌وه‌ى وردیان بۆ ژیان و لایه‌نى ئه‌ده‌بى فه‌قێ قادر كردووه.
لەوبارەوە د. هێمن عومه‌ر، به‌ڕیوه‌به‌رى ده‌ستنوسخانه‌ى زانكۆى سۆران دەڵێ: "هەوڵماندا نزیکەی 100 بەڵگەنامە، لە بەڵگەنامەکانی قاجاری و عوسمانی کۆبکەینەوە و دووبارە دیوانەکەی چاپ بکەینەوە، هەروەها کۆمەڵێک توێژەر لەسەر فکر و رامان و بەرهەمەکانی فه‌قێ قادر وەستاون و توێژینەوەیان کردووە".
سەبارەت بە کۆنفرانسەکە چیمه‌ن له‌تیف، نه‌وه‌ى فه‌قى قادرى هه‌مه‌وه‌ند ئاماژەی بەوەکرد: "ئەم کۆنفرانسە کۆنفرانسێکی زانستی ئەکادیمییە، بە توێژینەوەی زانستی سەلمێنراوە، بە بەڵگەنامەکانی سەردەمی عوسمانی و قاجاری، ئەمەش گرنگی خۆی هەیە، چونکە هەر نەتەوەی کورد، بەڵکو لە زمانی نەیارانی ئەوکاتی کورد، بەڵگەنامەکان وەک ئەرشیف پارێزراون".
فه‌قێ قادرى هه‌مه‌وه‌ند، هه‌رچه‌ند رایى جیاواز له‌سه‌ر له‌دایكبوونى هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك با‌سكراوه له ساڵى 1830 له ناوچه‌ى بازیان و چه‌مچه‌ماڵ لە دایكبووه و رابه‌رایه‌تى، جوڵانه‌وه‌كانى هه‌مه‌وه‌ندییه‌كانى كردووه له دژى عوسمانیه‌كان،و به‌شێكى ژیانى له زیندان بردووه‌ته سه‌ر. جگه له كارى سیاسى، گرنگیه‌كى زۆرى به ئه‌ده‌ب داوه و مه‌لا عه‌بدولكریمى موده‌ریس و فاتیح كه‌ریم، شیعره‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه و دواتر له دیوانێكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
فه‌قێ قادر، جگه له شیعر ده‌یان ده‌ستنووسى بڵاونه‌كراوى هه‌یه، دواى ساڵانێكى زۆر له خزمه‌تكردن به ئه‌ده‌ب، له وڵاتى غه‌ریبى له لیبیا له ساڵى 1880 ماڵئاواى له ژیان کردووە.
ه.م