گرافیک.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران

کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران

K24 – هەولێر

13مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، بڕیارە لە 18/6/2021، بەڕێوەبچێت، پۆستی سەرۆک کۆمار لە ئێران دووەم پۆستی باڵای سیاسی ئەو وڵاتەیە، دوای پۆستی رێبەری ئێران دێت. هەڵبژاردنی ئەمجارە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوندەکان.

بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆکایەتی ئێران لە کۆی 592 کاندید، کە 40یان ژن بوون، تەنیا 7 کەسیان وەک کاندید پەسەندکراون.