وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سووڕی مانگانه ده‌بێت؟
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ژۆرنالیزم پۆست"ی ئیسرائیلی بڵاوكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان، پرسیارێكی باو و دووباره‌یان له گوگڵ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی تێبینییان له‌سه‌ر گۆڕانكاری سووڕی مانگه هه‌بووه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌زموونی خۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و یه‌كێك له‌وان نووسیویه‌تی: "وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا سووڕی مانگانه ناڕێك كردووم".
دكتۆر ئیلا كیترۆسه‌ر، پزیشكی ژنان و له‌دایكبوون له سه‌نته‌ری "لئۆمێت" گوتی: "ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام تێبینی له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه كراوه، كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، كه گۆڕانكاری له سووڕی مانگانه درووستبووه".
گوتیشی: "ناڕێكی سووڕی مانگانه، كێشه‌یه‌كی باوی ژنانه، ناكرێت ته‌نیا به كۆرۆناوه ببه‌سترێته‌وه، به‌ڵكو زۆر هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن".
دكتۆر كاسرین كلانسی، له به‌شی ئه‌نسرۆپۆلۆژیای زانكۆی "ئیلینۆی"ی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات و گوتی: "دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی مۆدێرنای كۆرۆنا، رۆژێك زووتر تووشی سووڕی مانگانه بووم، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه‌م كرد، خوێنبه‌ربوونم زیادی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانم، ئایا ڤاكسینی كۆرۆنا هۆكاری ئه‌مه بوو؟".
كلانسی جه‌ختی كرده‌وه، "وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویستییه‌كی گرنگه بۆ جیهان، بۆیه ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بنبڕبكرێت".
ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری ئه‌و ژنانه‌شی كرد، كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی گۆڕانگاری ده‌بنه‌وه، راوێژ به پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكه‌ن و هه‌رگیز گوێ له كه‌سانی دیكه نه‌گرن، كه پسپۆڕ نین له بواره‌كه.