کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە به چه‌قۆ کوژرا
K24 - هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كی ژیانی شاری هه‌ولێر، دوو دراوسێ ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و له ئاكامدا یه‌كێك له دراوسێكان به‌ناوی "دڵشاد ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا" به چه‌قۆ ده‌كوژرێت.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ كوردستان24ی ئاشکراکردووە، دوای ئه‌وه‌ی له رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی ژیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ركه‌وتووه، دوو دراوسێ ده‌مه‌قاڵه‌یان بووە و یه‌كێكیان چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ر دڵی دراوسێكه‌ی داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌قۆكه به‌ر دڵی كه‌وتووه، ناوی "دڵشاد ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا"یه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و دواتریش زانیاری زیاتر له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.