پەرلەمان تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان تاووتوێ دەکات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان پرسی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكانی تاووتوێكرد و په‌رله‌مانتارێكیش ئاشکرای کردووە، هه‌مواركردنه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت لێی سوودمه‌ند بن.
رزگار عیسا سوار، په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەوبارەوە گوتوێتی، ئه‌وه‌ی ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت وه‌ك هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌یه و خاڵی جه‌وهه‌ری نرخ و ماوه‌ی تاپۆكردنه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێشتر ماوه‌ی 3 مانگ دانرابوو، به‌ڵام ئێستا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژده‌كرێته‌وه، نرخه‌كانیش پێشتر جێگیركرابوون، ئه‌وه‌ش نایه‌كسانی تێدا دروست ببوو، چونكه نرخ له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنی دیكه ده‌گۆڕێت.