"وهرزی داهاتوو كۆنتی به پلانی بهرگری راهێنهری ریال مهدریده"
بەپێی سەرچاوەکان ئانتۆنیۆ کۆنتی دەستەبرداری راهێنەرایەتی ئینتەرمیلان دەبێت و لە شوێنی زیدان دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید.
رۆژنامەی کۆریێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە ئانتۆنیۆ کۆنتی رازی نییە بە پلانی کارگێری یانەکەی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان و کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانان و بەمهۆیەوە لە نێراتزۆری جیا دەبێتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتای ئیتاڵیش ئەم هەواڵەی دووپات کردووەتەوە و نووسیویەتی کۆنتی ریزەکانی ئینتەرمیلان جێدەهێڵێت.
له لایهكی دیكهیشهوه، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و نزیک لە ریال مەدریدیش ئاماژەی بەوە کردووە وێستگەی داهاتووی ئانتۆنیۆ کۆنتی یانەی ریال مەدرید دەبێت.
کۆنتی سەرکردایەتی ئینتەرمیلانی کرد و له كۆی 102 یاری، 64 بردنهوه، 23 بهرامبهربوون و 15 شكستی تۆمار كردووه و دوای 11 ساڵ ناسناوی سێریا ئەی بۆ نێراتزۆری بردەوە.