وه‌ڵامێكی توند له یانه‌كانی ریال، یوڤی و بارسا
دوای ئەوەی یوێفا سزای 9 یانەی بەشداربووی لە خولی سوپەری ئەوروپا بڵاوکردەوە و هەڕەشەی لە 3 یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس کرد کە تاوەکو ئێستا لە خولەکە پاشەکشەیان نەکردووە، ئەم 3 یانەیە ئەمڕۆ بۆ دووه‌مجار بەیاننامەیەکی هاوبه‌شیان بڵاوکردەوە و هەڕەشەکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپایان رەتکردەوە و پێداگیریان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یوێفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له دژی یانه‌كانی ریال مه‌درید، یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه كه تا ئێستاش له پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ نه‌كشاونه‌ته‌وه، یوێفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووە کەیسەکەیان رادەستی لیژنەی تەمبێکاری فێدراسیۆنەکەیان کردووە و لە داهاتوویەکی نزیک سزایه‌كی قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
دوای ئەم بەیاننامەیە ئەمڕۆ هەرسێ یانەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە هەموو هەڕەشەکان رەتدەکەنەوە و نووسیویانه: ئێمه 3 یانه‌ی مێژوویی و سه‌ده‌ین، خۆمان راده‌ستی هیچ هه‌ڕه‌شه و بڕیارێكی ناڕه‌وا ناكه‌ین و هیچ فشارێكیش ساردمان ناكاته‌وه، رێگه‌چاره‌ی خێرا و یاسایی ده‌گرینه به‌ر و رێز له هه‌ر گفتووگۆیه‌ك ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستای تۆپی پێی جیهان بكات.