9 گوندی کانی ماسی به چڕی تۆپباران دەکرێن
K24 – دهۆك:
له شه‌وی رابردووه‌وه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به چڕی تۆپبارانی گونده‌كانی سنووری كانی ماسی ده‌كه‌ن.
سەربەست سەبری، بەڕێوبەری ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی بۆ کورستان24 رایگەیاند، "لە شەوی چوارشەممە له سەر پێنجشەممەوه تا ئێستا، 9 گوندی سنووره‌كه له ژێر تۆپبارانی سوپای توركیادان.
گوتیشی: به‌شێك له گوندانه به ته‌واوی چۆڵكراوون و كێشه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوند درووست بووه.
گوتیشی: رێگه‌ی گوندی ئۆرە، کە 24 ماڵی تێدایە به‌رده‌وام له ژێر تۆپباراندایه و خه‌ڵكی گونده‌كه كه‌وتوونه‌ته ره‌وشێكی خراپه‌وه و له هه‌وڵداین رێگه‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی گونده‌كه بدۆزینه‌وه.
سەربەست سەبری، بەڕێوبەری ناحیەی کانی ماسی باسی له‌وه‌شكرد، تیمێکی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یان ناردووه‌ته ناوچه‌ی "گه‌لی قومری" بۆ ئه‌وه‌ی مووشه‌كێكی نه‌ته‌قیو، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.