كتێبی "بۆ مێژوو"ی سه‌رۆك بارزانی به شێوه‌زاری كرمانجی و پیتی لاتینی كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
K24- هه‌ولێر:
كتێبی "بۆ مێژوو" كه له نووسینی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه و پێشتر به شێوه‌زاری كوردی سۆرانی و زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێستا چاپی شێوه‌زاری كرمانجی به رێنووسی كوردی لاتینیش كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
چاپه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس عارف زێره‌ڤانه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر شێوه‌زاری كرمانجی و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی ئا‌ڤێستا به پیتی لاتینی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی مێژووی كوردستان تا ئه‌مڕۆ باس ده‌كات و رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات.
له كتێبه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه، "به درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، گه‌لی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه خستووه‌ته گه‌ڕ تا به ئاشتی و یه‌كسانی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بژیت، به‌ڵام هه‌میشه عێراق كوردی فه‌رامۆشكردووه و له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌كانی ته‌عریب و هاوشێوه‌كانی كوردی ره‌ت كردووه‌ته‌وه. عێراق زۆر رێگه‌ی جۆراوجۆری به‌كارهێناوه، له‌وانه‌ش جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له دژی كورد. هه‌ر بۆیه كورد ریفراندۆمی ئه‌نجامدا. وێڕای سه‌دان ساڵی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ژیانی گه‌لی كورد، ریفراندۆم لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ و ئاشتیانه‌ی هێنایه ئاراوه".
له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ماف و خواسته ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی كورد رووبه‌ڕووی چه‌ك و هه‌ڵچوونه شۆڤێنییه‌كان ده‌بنه‌وه.
بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاپی نوێی ئه‌و كتێبه به زمانی توركییش بڵاوبكرێته‌وه.
H.B