عێراق: چاودێری و سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵكراو نییه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، چاودێری و سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵكراو نییه و ته‌نیا رێگه به تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ین چاودێری هه‌ڵبژاردن بكات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: ته‌نیا تیمی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش داواكاری حكومه‌تی عێراقه، هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی به سه‌روه‌ری نیشتمانی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، كه سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵكراو نییه.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا شاندێكی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری هه‌ڵبژاردنی عێراق بكات.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق، یونامی شاندێك ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، بۆ چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
د.ی