ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكده‌خرێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
لە هەرێمی کوردستان 25 دەرماڵەی جۆراوجۆر هەیە، 4 جۆر دەرماڵە جێگیرن و 21 دەرماڵەش ناجێگیرن، (56%)ی پارەی مووچەش بۆ دەرماڵەکان دەڕوات، ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، بەگوێرەی یاسای چاکسازی تەنیا دەرماڵەی ئەو کەسانە دەبڕدرێت، کە بە ناشایستە وەریدەرگرن.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا، دەرماڵەکان رێكده‌خرێنه‌وه، ئەمەش لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و جیاکردنەوەی کەسانی شایستە لەو کەسانەی بە ناشایستە دەرماڵەیان پێدەدرێت، ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان باس لە ژمارە و جۆری دەرماڵەکان دەکات.
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ئێستا 25 جۆر ده‌رماڵه هه‌یه و به‌پێ یاسای چاكسازی ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی به ده‌رماڵه‌كان بكرێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیاری داوه ئه‌و ده‌رماڵانه رێكبخرێنه‌وه و به پێی شایسته‌بوون ده‌رماڵه خه‌رج بكرێت".
لە کۆی 25 دەرماڵە، 4 جۆر دەرماڵە جێگیرن و 21 دەرماڵەش ناجێگیرن، (56%)ی پارەی مووچەش بۆ دەرماڵەکان دەڕوات، کە (16%)ی بۆ دەرماڵەی جێگیرە و (40%)یش بۆ دەرماڵەی ناجێگیرە.
محەمەد ئێلخانی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی چاكسازی، پێداچوونه‌وه‌ی به سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كان ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وه نییه كه ده‌رماڵه ببڕدرێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری هه‌وه‌ش هه‌یه، كه هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر ده‌رماڵه‌ی دیكه‌ی پێبدرێت".
لە هەرێمی کوردستان چەند دەرماڵەیەک هەن، بەپێی یاسا و رێنمایی دەدرێن، بەپێی ماددەی پێنجی یاسای چاکسازیش، دەرماڵەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، ئەگەر شایەنی وەرگرتنی دەرماڵەکە بێت، بەپێچەوانەوە دەرماڵەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە بە ناشایستەیی بۆیان بڕاوەتەوە.
د.ی