کابینەی نۆیەم گرنگی بە بوژانەوەی کەرتی کشتوكاڵ و پیشەسازی دەدات

K24- هه‌ولێر:
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی دەدات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە سەرچاوەکانی داهات زیاد بکات، دەستەی وەبەرهێنانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان 670 پڕۆژەی پەسەندکردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا جێبەجێدەکرێن و پڕۆژەکانیش بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراون و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای كرد، کە پڕۆژەکان تەنیا سەنتەری پارێزگاکان ناگرنەوە، بەڵکو لە شارۆچکە و شارەدێیەکانیش جێبەجیدەکرێن.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بە تەواوی ببووژێنێتەوە و وەک زیادکردنی سەرچاوەکانی داهاتیش سوودی لێوەربگرێت و مانگانە زیاتر لە 100 پڕۆژە دەکەونە بواری جێبەجێکردن و دەستەی وەبەرھێنانی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان لە چەند مانگی رابردوودا 670 پڕۆژەی پەسەند کردووە، کە بەشێکی زۆری پڕۆژەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشبوونە.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گوتی: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر گرنگی به كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رتی پێشه‌سازی و دواتر كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌دات، ئه‌و پڕۆژانه‌ش به نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار په‌سه‌ند كراوه".
پڕۆژەکان بەگوێرەی ئەو پلانەی پارێزگاکان دایانڕشتەوە، زۆرێک لە پڕۆژەکان بۆ شارۆچکە و شارەدێیەکان جێبەجێ دەکرێت و زۆربەی پڕۆژەکانیش لە بواری کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری و ئاوەدانکردنەوەن.
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتی: "پشتگیری هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر بێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له پڕۆژه‌كان ده‌كات".
بەگوێرەی پلانی پڕۆژەکانی دەستەی وەبەرھێنان لە ماوەی ئەو چەند مانگەی ساڵی 2021دا بە بڕی 17 ملیار دۆلار پڕۆژە پەسەند کراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو پڕۆژانە جێبەجێدەکرێن و رۆڵی کاریگەریان لە زیادکردنی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان دەبێت.
د.ی